Monday, November 28, 2016
ئەگەری هەیە لیۆ یاری نەکات!!!
هانده رانى به رشلؤنه وميسى:- پێش به‌ڕێوه‌چوونی یاریی كلاسیكۆ له شه‌ممه‌ی داهاتوودا، لیۆنێل مێسی زه‌نگی مه‌ترسی له یانه‌كه‌یدا لێدا. رۆژنامه‌ی ئه‌ی ئێسی ئیسپانیا ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مێسی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌یدا مه‌شقی نه‌كردووه، كه خۆیان بۆ یاریی داهاتوو به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ئاماده ده‌كه‌ن. یانه‌ی بارسێلۆنا له لای خۆیانه‌وه هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی مێسییان له مه‌شقه‌كاندا ئاشكرانه‌كردووه، به‌ڵام رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ده‌كات، مێسی باری جه‌سته‌ی باش نییه و ئاسووده‌نییه، دوای ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ریال سۆسیداد به گۆڵێك یه‌كسانبوون. له لایه‌كی دیكه‌وه یانه‌ی بارسێلۆنا رایگه‌یاند، له مه‌شقه‌كانی دووشه‌ممه‌دا هه‌ریه‌كه له جێرارد پیكێ و خۆردی ئالبا هۆی پێكانه‌وه به‌شدارییان نه‌كردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌وان یارییه‌كه‌یان به ته‌واوی ئه‌نجام دا. هه‌ر سه‌باره‌ت به یانه‌ی بارسێلۆنا یاریزان ئالێكس ڤیدال گه‌ڕایه‌وه مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی، كه ئه‌ویش به‌هۆی پێكانه‌وه دابڕابوو. شه‌ممه‌ی داهاتوو یاریی كلاسیكۆی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه له كامپ نوو ده‌كرێ و هه‌ردوو یانه چه‌ند یاریزانێكی پێكراویان هه‌یه.
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment