له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێشتا کۆتا سێ کاندید رانه‌گه‌یه‌ندراون به‌ڵام به‌گوێره‌ی راپۆرته‌که لیۆنێل مێسی توانیویه‌تی شکست به رۆناڵدۆ بهێنیت له خه‌ڵاتی باڵۆن دۆرو بۆ شه‌شه‌م جار به‌رزی ده‌کاته‌وه. هه‌رچه‌نده کریس پێشبینیکراو به‌ڵام دابه‌زینی ئاستی له‌م دواییه‌دا هاوسه‌نگی هێزی گۆڕیوه. به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا The Sun ده‌ڵێت کریستیانۆ رۆناڵدۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی فیفا ده‌باته‌وه که ئه‌مساڵ له باڵۆن دۆر جیا بووه‌وه.
رۆناڵدۆ پارساڵ براوه‌ی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆ بوو له‌گه‌ڵ ریاڵ و پۆرتوگال ئه‌وه‌ش زۆرێک پێیان وابوو خه‌ڵاته یه‌کلابووه‌ته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ستێره مه‌دریدییه‌که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ماوه‌یه‌کی هه‌ستیاری ده‌نگداندا رۆناڵدۆ ئاستی دابه‌زی و مێسیش به‌رده‌وامه له‌سه‌رسامکردنی جیهان.
براوه‌ی هه‌ردوو خه‌ڵاته‌که له مانگی یه‌کی ساڵی نوێ‌دا ده‌بێت.
No comments:
Post a Comment