Tuesday, November 8, 2016

نێیمار و به‌رشلۆنه‌ جارێكی تر رووبه‌رووی دادگا ده‌بنه‌وه‌!

سەرلەنوێ (نەیمار دا سلڤا ) و یانەی بەرشلۆنە لە ژێر ئاگربارانی دادگای ئیسپانیان ،ئەویش بەهۆی بابەتی گواستنەوەی یاریزانە بەرازیلیەكە لە یانەی سانتۆسەوە بۆ یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی .

بابەتی دادگایی یانەی بەرشلۆنە و نەیمار لەوكاتە سەری هەڵدوەتەوە كە كۆمەڵەی (دی ئەی ئێس ) بۆ بواری وەبەرهێنانی بەرازیلی كە لە هەمان كاتدا خاوەنی بەشێكی پشكی گوستنەوەی (نەیمار ) ن ،سكاڵایان بەرزكردووتەوە و ئاماژەیشیان بۆ ئەوە كردووە كە مافی خۆیان بە تەواوی وەرنەگرتووە .

دادوەری دادگای باڵای ئیسپانیا لە بارەی بابەتەكە رایگەیاندووە :"ماوی (10) رۆژ لەبەردەم لێكۆڵەرەوانە بۆ ئەوەی درێژە بە بابەتەكە بدەن یان بابەتەكە بكێشنەوە ،ئەمەش رێ و شوێنێكی ئاساییە بەر لە دەستپێكردنی دادگایی كردن دەیگرینەبەر .

یانەی بەرشلۆنە و سانتۆسیش رووبەرووی رەخنەی زۆر توند بوونەوە ئەویش بەهۆی ناروونی لە چۆنیەتی گواستنەوەی (نەیمار ) لە ساڵی 2013 لە یانە بەرازیلیەكەوە بۆ یانە ئیسپانیەكە .

No comments:

Post a Comment