Monday, November 7, 2016

ڕیکۆرد : گۆڵەکانی میسی بەسود ترین گۆڵەکانی مێژووی لالیگان.

لە یاریەکی ئاست بەرزدا یانەی بارسێلۆنا توانی لەنێو یاریگای سێڤییا بە دوو گۆڵی میسی و سوارێز یاریەکە بباتەوە و سێ خاڵی گرنگ بەدەست بهێنێت .

لەم یاریەدا ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل میسی ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و توانی گۆلیک تۆماربکات و گۆڵێکیش دروست بکات و ڕیکۆردێکی مێژوویش بۆ خۆی بنوسێتەوە ، میسی بوو بەیەکەم یاریزان لە مێژووی لالیگادا کە بە هۆی گۆڵی ئەوەوە یانەکەی زۆرترین خاڵی کۆکردبێتەوە بە 144 خاڵ ، پێش ڕائول گۆنزالێس کەوت کە 142 خاڵ بوو ، ڕیزبەندیەکەش بەم شێوەیەیە :

میسی … 144 خاڵ

ڕائول … 142 خاڵ

ڤیا … 115 خاڵ

تامۆدۆ … 113 خاڵ

کریستیانۆ … 102 خاڵ

No comments:

Post a Comment