لە پڕێس کۆنفرانسی یاری کلاسیکۆی نێوان بەڕازیل و ئارژەنتین، ڕاهێنەری بەڕازیل ترسی خۆی لە هێڵی هیرشبردنی ئارژەنتین دەربڕی و ستایشی( لیۆنێل مێسی) ئەستێرەی بارسێلۆنا و ئارژەنتینی کرد.
لەم بارەیەوە، (تیتی) ڕاهێنەری بەڕازیل بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە یارییەکەی ئەمشەو کە بڕیارە سەعات 2.30 ئەمشەو لە هۆریزەنتی بەڕازیل بەڕێوە بچێت، خۆی لەخۆی وەک پاڵەوانێتییەک هەژمار دەکرێت، ئارەژەنتین چەندین یاریزانی بە بەهرەی هەیە و زۆر بە ئاسانی تۆپ دەگوازنەوە، بۆیە یاری بەرانبەر ئەو هەڵبژاردەیە زۆر سەخت دەبێت.
سەبارەت بە پلانی بۆ ڕاگرتنی مێسی تیتی گوتی ” مێسی بەهیچ شێوەیەک ڕاناگیرێت، ناتوانی ڕایبگریت، تەنها دەکرێت هەول بدەی مەترسسییەکانی کەمتر بکەیتەوە، بە هەمان شێوەش لەگەڵ نێیمار، ئەستەمە ڕابگیرێت، بەڵام ئارژەنتین جگە لە مێسی یاریزانی ئاست بەرزو مەترسیداری دیکەی وەک زابالێتا و دی ماریا و سێرجیۆ ئەگویرۆی هەیە.
No comments:
Post a Comment