بە پێی ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی یانەی بارسێلۆنا بەر لە درێژکردنەوەی گرێبەستی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەکەی کە هاوینی 2018 کۆتایی پێ دێت، بەهۆی یاساکانی یاری خاوێنی فیفا توشی کێشە دەبێت.
ڕۆژنامەی (زا صەن)ی ئینگلیزی ئاشکرای کردووە، کە یاسا و ڕێساکانی یاری دارایی خاوێن کە فیفا بەسەر یانە گەورەکانی سەپاندووە، دەبێتە هۆی دروست کردنی تەگەرە بەرانبەر بە گرێبەستە تازەکی مێسی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە، بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە مێسی کە هەفتانە 800 هەزار جونەیهی ئیستەرلینی وەک مووچەی هەفتانە لە بارسێلۆنا وەردەگرێت، ڕەنگە لە گرێبەستە تازەکەی لە بەرز کردنەوەی مووچەکەی بەو هۆکارە بێ بەش ببێت، بۆیە یانەی بارسا بیر لە ڕێگاچارەی دیکە دەکاتەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت بە شێوەیەکی دیکە لە رێگەی ترەوە قەرەبووی ئەوە بۆ مێسی بکاتەوە.
سەبارەت بە هەشتەمین گرێبەستی مێسی و بارسێلۆنا (بارتۆمیۆ) سەرۆکی بارسا ڕایگەیاند کە ناکرێت گرێبەستەکەی بە هەر نرخێک بێت بۆی تازەبکەینەوە، ئێمە تا ئێستا تۆزێک لە یاساکانی یاری پارەی خاوێن لامانداوە، بۆیە ناکرێت زیاتر یاساکان پێشێل بکەین.
No comments:
Post a Comment