Friday, December 2, 2016

کۆنگرە ڕۆژنامەوانی ئینریکی پێش یاری کلاسیکۆ !!




کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئینریکی لەسەر یاریی کلاسیکۆ ۲/۱۱/۲٠۱٦      ھەر سەبارەت بە یاری کلاسیکۆ راھێنەری یانەی بارسێلۆنا لویس ئینریکی تایبەت بەو یاریە گرنگە بەشداری کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کرد و رۆژنامەنوسانیش چەندین پرسیاریان ئاراستە کرد و پەیامنێری کوردسات نیوز یش یەکێک بو لە رۆژنامە بەشدار بووەکانی کۆنگرەکە و پرسیاری بەشداری کردنی ئێنێستای ئاراستەی ئینریکی کرد ، ئینریکی : یاری کلاسیکۆ ھەمیشە یاریەکی گرنگ بووە بۆ ھەردوو یانە بۆیە ھەردوولامان ھەوڵی بردنەوەی دەدەین ئینریکی : کلاسیکۆ ھیچ کەس ناتوانێت پێشبینی ئەنجامەکەی بکات ، بە بروای من گرنگ نییە لە کام یاریگا یاریەکە دەکرێت یان کام یانە لە پێش کام یانەوە دەبێت چونکە کلاسیکۆ تام و چێژی خۆی ھەیە و گرنگی زۆری بۆ ھەردوو تیپ ھەیە ئینریکی : ئێمە باش دەزانین سبەی ریاڵ مەدرید بە بەرنامەیەکی باشی بەرگری دێتە یاریگا تا ئێمە نەتوانین بە ئاسانی ھێڵی بەرگری تیپەکە ببڕین بەڵام ئێمە یاریزانی وامان ھەیە کە ھەمیشە دەتوانن گۆڵ بکەن و ئەنجامەکە بگۆرن ئینریکی : خۆشترین ھەواڵی پێش کلاسیکۆ بۆ ئێمە گەرانەوەی ئینێستایە ، چونکە ئەو یاریزانە بۆ ئێمە زۆر گرنگە و ئێمەش لەم کاتەدا زۆرمان پێویست پێیەتی ، ئینریکی : بەڵی گومانی تێدا نییە ئێمە چەند یارییەکە بێ ئینێستایمان پێوە دیار بووە چونکە ئەو دەتوانین ھەلی راستەقینە بۆ ھێرش بەرەکان دروست بکات ئینریکی : بردنەوە لە یاری ئەمرۆ مانای ئەوەیە ئێمە دەگەرێنەوە نێو کێبرکێی لالیگا بۆیە ئەنجامی ئەم یارییە بۆ ئێمە زۆر گرنگە ئینریکی : راستە رکابەرەکەشمان ریاڵ مەدرید و ٣٢ یارییە تامی شکستیان نەکردووە بەڵام لە کامپ نۆ دەتواینن ھەمو کارێک بکەین

No comments:

Post a Comment