رۆژنامەکانی ئەمرۆی ئیسپانیا ب تایبەت رۆژنامەکانی کەتەلۆنیا بابەتی یەکەمیان بۆ بردنەوە گەورەکەی بارسا بەرامبەر بە ھێراکلێس تەرخان کردووە و میدیاکانی مەدریدیش بۆ ھەواڵی گواستنەوەی چەند یاریزانێک تەرخان کردوە ،
مۆندۆدیپۆرتیڤۆ :
ئاھەنگی ھەموان
پێکھاتە بەدیلەکەی لویس ئینریکی ھیراکلیسی لەناو برد
بارسا بە ئەنجامی ھەردوو یاری چون و گەرانەوە ٨ بە ١ شکستی بە ھێراکلیس ھێنا
ئاردا تۆران ھاتریکی کرد و دینی و راکیتیچ و رافینیا و ئەلکاسێریش گۆڵەکانی تریان کرد
خیسێ دەگەرێتەوە لالیگا و پەیوەندی بە لاس پالماس ەوە دەکات
راھێنەرەکەی ئیسپانیۆل بەھۆی باوەش کردنی بە میسی لە یاری دێربی داوای لێبوردنی لە ھاندەرانی تیپەکەی کرد
فۆرسا بارسا :
ئاردا تۆران سوڵتانی بارسا
ئاردا تۆران ھاتریکی کرد و بارسای گەیاندە قۆناغی ١٦
سەرئەنجام پاکۆ ئەلکاسێر لە یاریە رەسمیەکاندا لەگەڵ بارسا گۆڵی کرد
دوای ٥٧٦ دەقیقە یاری کردن بۆ بارسا ئەلکاسێر گۆڵی تۆمار کرد
مــــارکـــا :
سەرۆکی فیفا : پارەی تۆپی پێی دەبێت بگەرێتەوە بۆ تۆپی پێ
ئینڤانتینۆ : ئەو پارەیەی لە تۆپی پێ بەدەست دێت دەبێت بۆ تۆپی پێ سەرف بکرێتەوە
ئینڤانتینۆ : تەکنەلۆژیای بەکار ھێنانی ڤیدیۆ لە مۆندیالی یانەکان زۆر باش بوو
چیڵسی خیسێی دەوێت بەڵام ئەو دەگەرێتەوە لالیگا
کۆنتی دەیەوێت بۆ شوێنی ئۆسکار خیسێ بگوازێتەوە
بارسا بە بێ MSN ٧ گۆڵی لە ھێراکلێس کرد
ئـــاس :
ئامانجی یەکەم کۆرتوا
ریاڵ مەدرید دەیەوێت لە ھاوینی داھاتوو کورتوا ی گۆڵچی بگوازێتەوە
سیڤیا ھەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ماریانۆ دەست پێکردووە
سیڤیا دەیەوێت لە شێوەی خواستنیش بێت ھێرش بەرە لاوەکەی ریاڵ بگوازێتەوە
کەشتیەکەی بارسێلۆنا بە ئارامی لە کەنارەکانی قۆناغی ١٦ ی جامی شا جێگیر بوو
بارسا لە یاری گەرانەوە ٧ گۆڵی لە ھێرکلیس کرد
کێشە لە تەواو بونی یاریگا نوێیەکەی ئەتلەتیکۆ دروست دەبێت
No comments:
Post a Comment