پێگەی سپۆرتی کەتەلۆنی نوسیویەتی بەھۆی ئەو ھوتاف و نوسینە ناشرینانەی ھاندەرانی بەرشەلۆنە لە یاری دێربی بەرامبەر بە یانەی ئیسپانیۆل کردبویان لیژنەی روبەروبونەوەی توند و تیژی لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا نیگەرانی خۆی لەو کارە ناشرینە دەربڕی و بریاریشە لە چەند سەعاتی داھاتو لە کۆبونەوەی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و لیژنەکە گفتوگۆ لەسەر ئەو روداوە بکەن و سپۆرتیش نوسیویەتی ئەگەر زۆرە سزایەکی قورس بەسەر یانەی بەرشەلۆنە و ھاندەرانیدا بسەپێندرێت ، لەو یاریەدا وێرای بەرز کردنەوەی چەندین دروشمی ناشرین ھێرشی توندیش کرابوە سەر سەرۆکی یانەکە ،
ھاندەرانی بەرشەلۆنە بەم دروشمانە ئیھانەیەکی زۆری یاریزانانی ئیسپانیۆل یان کردبوو
* ئیسپانیۆل ئیوە ھەموتان لەش فرۆشن
* ئێوە وەک کورسی وان تەنھا بۆ دانیشتن لەسەرتان باشن
* بگەرێنەوە بۆ شاخەکان و لەگەڵ مەیمونەکاندا بژین
* گەرماوەکان تاکە شوێنی ئێوەیە بگەرێنەوە بۆ ئەو شوێنە
No comments:
Post a Comment