هاندەرێكی ریال مەدرید درێسی مێسی بەرز كردووەتەوە
شاره‌زایه‌كی تۆپی پێی ئیسپانی ئاشكرای ده‌كات، فلۆره‌نتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید، پلانی داناوه بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ى بارسێلۆنای ركابه‌ری ته‌قلیدی یانه‌ى شاهانه.
گراهام هنته‌ر، له وتارێكدا كه بۆ رۆژنامه‌ی دیلی ریكۆر نووسیویه‌تی، باس له‌وه ده‌كات كه سه‌رۆكی ریال مه‌درید زۆر به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی شكستهێنانی دانوستانی نێوان بارسا و مێسی ده‌كات و ده‌ڵێت "پیرێز ده‌یه‌وێ دوایین فیشه‌كی خۆی بۆ پێكانی مێسی بته‌قێنێت، ئه‌و ده‌یه‌وێ مێسی بێنێته یانه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر كیشوه‌ری ئه‌وروپادا بسه‌پێنێت.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری تۆپی پێ، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "هه‌رچه‌نده خۆم پێموایه مێسی بۆ 4 ساڵی دیكه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسا نوێ ده‌كاته‌وه، به‌ڵام پیرێز هێشتا بێ‌ئومێد نه‌بووه له‌وه‌ی مێسی بباته یانه‌كه‌ی و هه‌موو جیهان تووشی شۆك بكات".
پێشتر ریال مه‌درید هه‌وڵیداوه مێسی بباته ریزه‌كانی، كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی ته‌نیا 13 ساڵان بووه.
No comments:
Post a Comment