Wednesday, December 28, 2016

یوڤێنتۆس به‌ فه‌رمی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندرێس ئینیێستای ته‌مه‌ن 32 ساڵ هاتۆته‌ سه‌رهێڵ، یوڤی ده‌یه‌وێت هه‌مان سیناریۆی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندرێ پیرلۆ دووباره‌ بكاته‌وه‌ كاتێك له‌ 2011  ته‌مه‌نی پیرلۆ 32 ساڵ بوو كاتێك له‌ یانه‌ی میلانی كڕی.
سه‌رچاوه‌: رۆژنامه‌ی سپۆرت

Friday, December 23, 2016

ريال مه دريد هه ولى گواستنه وه ى ميسى ده دات بزانه چؤن؟؟؟!!!

‎هاندەرێكی ریال مەدرید درێسی مێسی بەرز كردووەتەوە

‎شاره‌زایه‌كی تۆپی پێی ئیسپانی ئاشكرای ده‌كات، فلۆره‌نتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید، پلانی داناوه‌ بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ى بارسێلۆنای ركابه‌ری ته‌قلیدی یانه‌ى شاهانه‌.

‎گراهام هنته‌ر، له‌ وتارێكدا كه‌ بۆ رۆژنامه‌ی دیلی ریكۆر نووسیویه‌تی، باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ سه‌رۆكی ریال مه‌درید زۆر به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێی شكستهێنانی دانوستانی نێوان بارسا و مێسی ده‌كات و ده‌ڵێت "پیرێز ده‌یه‌وێ دوایین فیشه‌كی خۆی بۆ پێكانی مێسی بته‌قێنێت، ئه‌و ده‌یه‌وێ مێسی بێنێته‌ یانه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر كیشوه‌ری ئه‌وروپادا بسه‌پێنێت.

‎ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری تۆپی پێ، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "هه‌رچه‌نده‌ خۆم پێموایه‌ مێسی بۆ 4 ساڵی دیكه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسا نوێ ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام پیرێز هێشتا بێئومێد نه‌بووه‌ له‌وه‌ی مێسی بباته‌ یانه‌كه‌ی و هه‌موو جیهان تووشی شۆك بكات".

‎پێشتر ریال مه‌درید هه‌وڵیداوه‌ مێسی بباته‌ ریزه‌كانی، كه‌ ئه‌وكات ته‌مه‌نی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی ته‌نیا 13 ساڵان بووه‌.

Thursday, December 22, 2016

سبەینێ تیروپشكی قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا رادەكێشرێت

سبەی هەینی كاتژمێر2 بەكاتی كوردستان تیروپشكی قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا رادەكێشرێت .
ئەویانانەی سەركەوتون تائێستا ئەمانەن :
 بەرشەلۆنە
ریال مەدرید
ئیشبیلیە
ڤالێنسیا
دیبۆرتیڤۆ
ئیبار
ئۆساسۆنا
ئەتلەتیكۆ مەدرید
ڤیاریال
كۆردۆبا
لاس پالماس

گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئەمرۆی ئیسپانیا پێنج شەممە ٢٢-١٢-٢٠٢١٦

رۆژنامەکانی ئەمرۆی ئیسپانیا ب تایبەت رۆژنامەکانی کەتەلۆنیا بابەتی یەکەمیان بۆ بردنەوە گەورەکەی بارسا بەرامبەر بە ھێراکلێس تەرخان کردووە و میدیاکانی مەدریدیش بۆ ھەواڵی گواستنەوەی چەند یاریزانێک تەرخان کردوە ،



مۆندۆدیپۆرتیڤۆ :



ئاھەنگی ھەموان

پێکھاتە بەدیلەکەی لویس ئینریکی ھیراکلیسی لەناو برد

بارسا بە ئەنجامی ھەردوو یاری چون و گەرانەوە ٨ بە ١ شکستی بە ھێراکلیس ھێنا

ئاردا تۆران ھاتریکی کرد و دینی و راکیتیچ و رافینیا و ئەلکاسێریش گۆڵەکانی تریان کرد

خیسێ دەگەرێتەوە لالیگا و پەیوەندی بە لاس پالماس ەوە دەکات

راھێنەرەکەی ئیسپانیۆل بەھۆی باوەش کردنی بە میسی لە یاری دێربی داوای لێبوردنی لە ھاندەرانی تیپەکەی کرد


فۆرسا بارسا :



ئاردا تۆران سوڵتانی بارسا

ئاردا تۆران ھاتریکی کرد و بارسای گەیاندە قۆناغی ١٦

سەرئەنجام پاکۆ ئەلکاسێر لە یاریە رەسمیەکاندا لەگەڵ بارسا گۆڵی کرد

دوای ٥٧٦ دەقیقە یاری کردن بۆ بارسا ئەلکاسێر گۆڵی تۆمار کرد



مــــارکـــا :



سەرۆکی فیفا : پارەی تۆپی پێی دەبێت بگەرێتەوە بۆ تۆپی پێ

ئینڤانتینۆ : ئەو پارەیەی لە تۆپی پێ بەدەست دێت دەبێت بۆ تۆپی پێ سەرف بکرێتەوە

ئینڤانتینۆ : تەکنەلۆژیای بەکار ھێنانی ڤیدیۆ لە مۆندیالی یانەکان زۆر باش بوو

چیڵسی خیسێی دەوێت بەڵام ئەو دەگەرێتەوە لالیگا

کۆنتی دەیەوێت بۆ شوێنی ئۆسکار خیسێ بگوازێتەوە

بارسا بە بێ MSN  ٧ گۆڵی لە ھێراکلێس کرد


ئـــاس :



ئامانجی یەکەم کۆرتوا

ریاڵ مەدرید دەیەوێت لە ھاوینی داھاتوو کورتوا ی گۆڵچی بگوازێتەوە

سیڤیا ھەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ماریانۆ دەست پێکردووە

سیڤیا دەیەوێت لە شێوەی خواستنیش بێت ھێرش بەرە لاوەکەی ریاڵ بگوازێتەوە

کەشتیەکەی بارسێلۆنا بە ئارامی لە کەنارەکانی قۆناغی ١٦ ی جامی شا جێگیر بوو

بارسا لە یاری گەرانەوە ٧ گۆڵی لە ھێرکلیس کرد

کێشە لە تەواو بونی یاریگا نوێیەکەی ئەتلەتیکۆ دروست دەبێت

Wednesday, December 21, 2016

کۆنفرانسی هەواڵى ئینریکی ڕاهێنەر لەسەر یاریەکەى ئەمشەوى بەرشەلۆنە

لویس ئینریکی راهێنەری بەرشەلۆنە دڵتەنگە بەوەى نەیانتوانیوە پێش جەژنەکانی سەری ساڵ پێشەنگی وەربگرنەوە و تەئکیدیشی کردەوە کە هێشتا هیچ نازناوێک پاڵەوانەکەى یەکلایی نەبۆتەوە.

پێش روبەروبونەوەى یانەى هیرکولیس لە جامی شای ئیسپانیا، ئینریکی راهێنەری بەرشەلۆنە لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: بیر لەو چەند مانگە دەکەنەوە کە نازناوەکانی تیا یەکلایی دەبێتەوە و ئامادەکاری بۆ دەکەن.

لویس ئینریکی راهێنەری بەرشەلۆنە دڵتەنگە بەوەى نەیانتوانیوە پێش جەژنەکانی سەری ساڵ پێشەنگی وەربگرنەوە و تەئکیدیشی کردەوە کە هێشتا هیچ نازناوێک پاڵەوانەکەى یەکلایی نەبۆتەوە.

پێش روبەروبونەوەى یانەى هیرکولیس لە جامی شای ئیسپانیا، ئینریکی راهێنەری بەرشەلۆنە لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: بیر لەو چەند مانگە دەکەنەوە کە نازناوەکانی تیا یەکلایی دەبێتەوە و ئامادەکاری بۆ دەکەن.

ئینریکی ئاماژەى بەوەدا کە پەیشمان نیە لەوەى پشوی بە یاریزانەکانی وەک پیکێ و میسی و سوارێز و نەیمار داوە و متمانەى بە یاریزانەکانی ئێستاى هەیە لە هیرکولیس ببەنەوە.

راهێنەرەکەى بەرشەلۆنە ئاشکرایکرد هەمان هەستی هەیە کە دوو وەرزی رابردوی بە سەرکەوتویی لەگەڵ یانەکە بەسەر بردوە.

بەھۆی یاری دێربی کەتەلۆنیاوە یانەی بەرشەلۆنە لە چاوەروانی سزایەکی قورسدایە

پێگەی سپۆرتی کەتەلۆنی نوسیویەتی بەھۆی ئەو ھوتاف و نوسینە ناشرینانەی ھاندەرانی بەرشەلۆنە لە یاری دێربی بەرامبەر بە یانەی ئیسپانیۆل کردبویان لیژنەی روبەروبونەوەی توند و تیژی لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا نیگەرانی خۆی لەو کارە ناشرینە دەربڕی و بریاریشە لە چەند سەعاتی داھاتو لە کۆبونەوەی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و لیژنەکە گفتوگۆ لەسەر ئەو روداوە بکەن و سپۆرتیش نوسیویەتی ئەگەر زۆرە سزایەکی قورس بەسەر یانەی بەرشەلۆنە و ھاندەرانیدا بسەپێندرێت ، لەو یاریەدا وێرای بەرز کردنەوەی چەندین دروشمی ناشرین ھێرشی توندیش کرابوە سەر سەرۆکی یانەکە ،
ھاندەرانی بەرشەلۆنە بەم دروشمانە ئیھانەیەکی زۆری یاریزانانی ئیسپانیۆل یان کردبوو
* ئیسپانیۆل ئیوە ھەموتان لەش فرۆشن
* ئێوە وەک کورسی وان تەنھا بۆ دانیشتن لەسەرتان باشن
* بگەرێنەوە بۆ شاخەکان و لەگەڵ مەیمونەکاندا بژین
* گەرماوەکان تاکە شوێنی ئێوەیە بگەرێنەوە بۆ ئەو شوێنە

Friday, December 2, 2016

کۆنگرە ڕۆژنامەوانی ئینریکی پێش یاری کلاسیکۆ !!




کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئینریکی لەسەر یاریی کلاسیکۆ ۲/۱۱/۲٠۱٦      ھەر سەبارەت بە یاری کلاسیکۆ راھێنەری یانەی بارسێلۆنا لویس ئینریکی تایبەت بەو یاریە گرنگە بەشداری کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کرد و رۆژنامەنوسانیش چەندین پرسیاریان ئاراستە کرد و پەیامنێری کوردسات نیوز یش یەکێک بو لە رۆژنامە بەشدار بووەکانی کۆنگرەکە و پرسیاری بەشداری کردنی ئێنێستای ئاراستەی ئینریکی کرد ، ئینریکی : یاری کلاسیکۆ ھەمیشە یاریەکی گرنگ بووە بۆ ھەردوو یانە بۆیە ھەردوولامان ھەوڵی بردنەوەی دەدەین ئینریکی : کلاسیکۆ ھیچ کەس ناتوانێت پێشبینی ئەنجامەکەی بکات ، بە بروای من گرنگ نییە لە کام یاریگا یاریەکە دەکرێت یان کام یانە لە پێش کام یانەوە دەبێت چونکە کلاسیکۆ تام و چێژی خۆی ھەیە و گرنگی زۆری بۆ ھەردوو تیپ ھەیە ئینریکی : ئێمە باش دەزانین سبەی ریاڵ مەدرید بە بەرنامەیەکی باشی بەرگری دێتە یاریگا تا ئێمە نەتوانین بە ئاسانی ھێڵی بەرگری تیپەکە ببڕین بەڵام ئێمە یاریزانی وامان ھەیە کە ھەمیشە دەتوانن گۆڵ بکەن و ئەنجامەکە بگۆرن ئینریکی : خۆشترین ھەواڵی پێش کلاسیکۆ بۆ ئێمە گەرانەوەی ئینێستایە ، چونکە ئەو یاریزانە بۆ ئێمە زۆر گرنگە و ئێمەش لەم کاتەدا زۆرمان پێویست پێیەتی ، ئینریکی : بەڵی گومانی تێدا نییە ئێمە چەند یارییەکە بێ ئینێستایمان پێوە دیار بووە چونکە ئەو دەتوانین ھەلی راستەقینە بۆ ھێرش بەرەکان دروست بکات ئینریکی : بردنەوە لە یاری ئەمرۆ مانای ئەوەیە ئێمە دەگەرێنەوە نێو کێبرکێی لالیگا بۆیە ئەنجامی ئەم یارییە بۆ ئێمە زۆر گرنگە ئینریکی : راستە رکابەرەکەشمان ریاڵ مەدرید و ٣٢ یارییە تامی شکستیان نەکردووە بەڵام لە کامپ نۆ دەتواینن ھەمو کارێک بکەین