Saturday, October 1, 2016

سەرجەم هەواڵەکانی بازاڕی گواستنەوە تایبەت بە یانەی بەرشلۆنە بخوێنەرەوە





   پاولۆ دیبالا دوو وەرزە لە یانەی یۆڤانتۆسە و بۆندەکەی تا ساڵی 2019 و بە پێی بۆندەکەی ساڵانە بڕی 2.2 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی یۆڤانتۆس وەردەگرێ . . بە هۆی گرنگی دانی یانەی بەرشلۆنە بە دیبالا یانەی یۆڤانتۆس هەوڵ دەدات پارێزگاری لە یاریزانەکەی بکات ئەویش بە نوێ کردنەوەی بۆندی یاریزانەکە تا ساڵی 2021 و زیادکردنی موچەکەی بەڵام پاولۆ دیبالا ڕەتی کردەوە کە لە ئێستا بۆندەکەی نوێ بکاتەوە ................ . . سائول نیگوێز یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید یەکێکیترە لەو یاریزانانەی کە یانەی بەرشلۆنە گرنگی پێ دەدات . . هەروەها یانەی بەرشلۆنە مافی کڕینی یاریزانەکەی هەیە چونکە ئەوە یەکێکە لە بەندەکانی ڕێکەوتنی نێوان ئەتلەتیکۆ و بەرشلۆنە لە گواستنەوەی داڤید ڤیا بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ .................. . . . کاراسکۆ یەکێکیترە لەو یاریزانانەی کە یانەی بەرشلۆنە هەوڵی واژوو کردنی بۆندی لەگەڵدا دەدات و بڕی بۆند شکانەکەشی 40 ملیۆن یۆرۆیە .................. . . . داڤید ئەلابا یایزانی یانەی بایرن میوشن کە گرنگییەکی زۆری پێ دەدرێت لە لایەن یانەی بەرشلۆنە بۆ بە هێزکرندی بەرگری یانەکە پاش زۆر بوونی تەمەنی هەریەکە لە ماسکێرانۆ و ماتیۆ و دابەزینی ئاستیان .................. . . . هیکتۆر بێلێرین یاریزانی یانەی ئارسیناڵ زۆر لە سەرچاوەکان باس لە گەڕانەوەی دەکەن بۆ یانەی بەرشلۆنە پاش ئاست نزمی ئەلێکس ڤیداڵ و کە ڕاهێنەریش متمانە بە تواناکانی ڤیداڵ ناکات . . ڕەنگە پرسیاری ئەوەتان لا دروست بێ کە ئایا یانەی بەرشلۆنە بۆچی هەوڵی واژووکردنی بۆند دەدات لەگەڵ کاراسکۆ و سائول چونکە ئینێستا تەمەنی زۆرەو پێویستە هەوڵ بدرێت شوێنگرەوەیەکی بۆ دیاری بکرێت ڕاستە دێنیس و گۆمێس هەن بەڵام بە یەک یاریزان شوێنی ئینێستا پڕ ناکرێتەوە



No comments:

Post a Comment