Friday, September 30, 2016

میسی لە پێکانەکەى چاکبۆتەوەو بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ لاکەرۆنیا دەتوانێت یاریی بکات





لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی بۆ یاریەکەى دیپۆرتیڤۆ لاکەرۆنیا لەسەر کورسی یەدەگ دەبێت و لە تایمی دوەمدا بەشداری دەکات. پزیشکەکانی بەرشەلۆنە تەئکید دەکەنەوە کە پێکانەکەى میسی زۆر بە باشی بەرەو چارەسەر بون دەچێت و ناوبراو بۆ هەفتەى هەشتەمی خولی ئیسپانیا کە بریارە لە 15ی ئەم مانگەدا بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ یاریی بکەن، ئامادە دەبێت. پزیشکەکانی بەرشەلۆنە باس لەوە دەکەن کە میسی دەتوانێت بۆ ئەو یاریە لە تایمی دووەمدا یاریی بکات و دواتریش بۆ یارییەکەى چامپیۆنز لیگ کە بەرامبەر مانچستەر سیتی دەبێت بە تەواوی ئامادە دەبێت.

No comments:

Post a Comment