Tuesday, October 4, 2016

توران لەم یانەیە واز لەیاری کردن دەهینیت ؟!! چەند لیدوانیکی توران سەبارەت بەداهات وی خۆی !!

ئاردا تورانی تورکی و یاریزانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ئاشکرایکرد کە دەیەوێت لە یانەکەی کۆتایی بە ژیانی وەرزشی بهێنێت. لەماوەی ڕابردوودا ڕۆژنامەکانی تورکیا ڕەخنەیان لە ئاردا گرت و دوپاتیان کردبۆوە کە ئەوەنەی گرنگی بە یانەی بەرشلۆنە دەدات گرنگی بە هەڵبژاردەکەی نادات. لەسەر ئەو ڕەخنانە، ئاردا توران وتی: "ئامانجم ئەوەیە یارمەتی هەڵبژاردەکەم بدەم، بەڵێنتان دەدەمی کە هەموو تواناکانم دەخەمە گەڕ بۆ ئەوەی باشترین ئاست لەگەڵ تورکیا پێشکەش بکەم". "من لە ئیسپانیا کاتی خۆش بەسەر دەبم و دووبارە باسی ئەو بابەتە ناکەمەوە، هەموو ڕۆژێک کار دەکەم بۆ ئەوەی ئاستم بەرەوە پێشەوە بڕوات، ئەوەش هیچ کێشەیەکم لەگەڵ هەڵبژاردەکەی تورکیا بۆ دروست ناکات". لەکۆتاییدا ئاردا ڕایگەیاند، بەرشلۆنە باشترین یانەی جیهانە، هەست دەکەم گۆنجاوم لەگەڵ ئەم یانەیە، ئەگەر بۆ یەک خولەکیش بێت یاریی دەکەم، ئەگەر لەیەدەگیش بم ئەوە رازی دەبم، راهێنەرەکەم بەردەوام پشگیریم دەکات، دەمەوێت لێرە کۆتایی بە ژیانی وەرزشی بهێنم.

No comments:

Post a Comment