Wednesday, October 26, 2016
ئاكاتان له رابرسيكه ى رؤزنامه ى مارکايى مه دريدييه!!!
لە تازەترین ڕاپرسی ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید، کە زیاتر لە 100 هەزار کەس بەشداری تێدا کرد، ئەنجامەکەی دوو بوو لە خواستی مەدریدییەکان کە بە بیستنی ئەنجامەکان تووشی شۆک بوون. لەم بارەیەوە، بە گوێرەی راپرسییەکە (لیۆنێل مێسی) ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا بە 58% دەنگەکان زۆرترین ڕێژەی دەنگی بە دەست هێنابوو، ئەو رێژە بەرزە پێیان وابوو کە میسی شەشەمین بالۆن دۆر لە کاروانی وەرزشی بەدەست دەهێنێت ، دوای ئەو کریستیانۆ رۆنالدۆ بە 26.6% دووەمی ڕاپرسییەکیەی گرتووە، دوای ئەوانیش ئەنتوان گریزمان بە رێژەی 3,5% سێیەم باشترین دەنگی بەدەست هێناوە. بە پێی گۆڤارەکە دابەزینی ڕێژەی دەنگەکانی ڕۆناڵدۆ لە لایەن هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی خراپی ئاستی ئەم دواییەی یاریزانەکە دێت، کە نەیتوانیوە بە پێی پێویست دڵی هاندەرانی رازی بکات و کەمترین ڕێژەی گۆڵکردنی لەم وەرزەدا تۆمار کردووە. ئاشکرایە، کە بەر لە کۆتایی ئەمساڵ گۆڤاری (فرانس فووتبۆل)ی فەرەنسی دوای ئاشکرا کردنی ناوی 30 یاریزانە پاڵێوراوەکە بۆ بردنەوەی بالۆن دۆر، لە مەراسیمێکی تایبەتدا بەر لە کۆتایی ساڵ خەڵاتەکان دابەش دەکات.
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment