Wednesday, October 26, 2016

ئاكاتان له رابرسيكه ى رؤزنامه ى مارکايى مه دريدييه!!!




لە تازەترین ڕاپرسی ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید، کە زیاتر لە 100 هەزار کەس بەشداری تێدا کرد، ئەنجامەکەی دوو بوو لە خواستی مەدریدییەکان کە بە بیستنی ئەنجامەکان تووشی شۆک بوون. لەم بارەیەوە، بە گوێرەی راپرسییەکە (لیۆنێل مێسی) ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا بە 58% دەنگەکان زۆرترین ڕێژەی دەنگی بە دەست هێنابوو، ئەو رێژە بەرزە پێیان وابوو کە میسی شەشەمین بالۆن دۆر لە کاروانی وەرزشی بەدەست دەهێنێت ، دوای ئەو کریستیانۆ رۆنالدۆ بە 26.6% دووەمی ڕاپرسییەکیەی گرتووە، دوای ئەوانیش ئەنتوان گریزمان بە رێژەی 3,5% سێیەم باشترین دەنگی بەدەست هێناوە. بە پێی گۆڤارەکە دابەزینی ڕێژەی دەنگەکانی ڕۆناڵدۆ لە لایەن هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی خراپی ئاستی ئەم دواییەی یاریزانەکە دێت، کە نەیتوانیوە بە پێی پێویست دڵی هاندەرانی رازی بکات و کەمترین ڕێژەی گۆڵکردنی لەم وەرزەدا تۆمار کردووە. ئاشکرایە، کە بەر لە کۆتایی ئەمساڵ گۆڤاری (فرانس فووتبۆل)ی فەرەنسی دوای ئاشکرا کردنی ناوی 30 یاریزانە پاڵێوراوەکە بۆ بردنەوەی بالۆن دۆر، لە مەراسیمێکی تایبەتدا بەر لە کۆتایی ساڵ خەڵاتەکان دابەش دەکات.

Wednesday, October 19, 2016

ئەمشەو یەکیک لە گرنگترین یاریەکانی ئەوروپا ئەنجام دەدریت




 ئه مشه و يه كيك له گرنگترين ياريكانى ئه وروپا ئه نجام ده دريت. ئه مرؤ ريكه وتى ١٩/١٠ رؤژى چوارشه ممه له خولى يانه پاله وانه كانى ئه ورپا چه ند روبه روبونه وه يةك ئه نجام ده دريت. گرينگترين روبه روبونه وه ش يارى نيوان بارسا و مان سيتى،كه روبه روبونه وه ى ميسى و ئه گويرؤ كه هاورى نزيكن له ئه رجه نتين. وه روبه روبونه وه ى پيپ و لؤچؤ ييه كه پيشتر ئه م دوو راهينه ره به يه كه وه ياريزانى بارسا بون.هه روه ها گوارديلا پيشتر راهينه رى بارسا بوه،گه رانه وه ى براڤؤ بؤ كامپ نؤ كه ئه م ياريزانه له گواستنه وه كانى هاوينه دا ريزه كانى بارسا جيهيشت.... . بارسلؤنه ى ئيسپانى&مان سيتى ئينگليزى كاتژمير:-٩:٤٥ خوله ك ياريگاى:-كامپ نؤ . ئاماده كردنى:-سه رداربه كر

Sunday, October 16, 2016

بارسا له گه ل به رگريكاريكى لاو گه يشته ريكه وتن


بارسا له گه ل به رگريكاريكى لاو گه يشته ريكه وتن

بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا, لەگەڵ یێری مینا, بەرگریکاری کۆلۆمبی یانەی پالمیراسی برازیلی گەیشتونەتە رێکەوتن. رۆژنامەی “Mundodeportivo”ـی ئیسپانی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا بڵاویکردەوە, ماوەیەکە بەرپرسانی کەتەلۆنی بەرگریکاری کۆلۆمبیان کردۆتە ئامانج, بۆیە ھەردوولا گەیشتونەتە رێکەوتن و بریارە لە گواستنەوەی داھاتووی زستانە, بەرگریکاری ٢٢ ساڵ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات. ئەو سەرچاوەیە ھیچ ئاماژەیەکی بە بڕی ئەو گرێبەستەیە و کاتەکەی نەکردووە, مینا لە ریزی ھەڵبژاردەی ووڵاتەکەشی یاری دەکات.

Friday, October 14, 2016

ئەگەر هەیە ئەمرۆ کریستیانۆ رۆنالدۆ ببیتە یاریزانی بارشەلۆنە !! زانیاری زیاتر لەسەر ئەمباتەتەی ڕۆژنامەی سپۆرت

سپۆرتی کەتەلۆنی : ئەگەر ھەیە ئەمرۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ ببێتە یاریزانی بەرشەلۆنە 14/10/2016 پێگەی سپۆرتی کەتەلۆنی ھەواڵێکی بڵاو کردۆتەوەو تێدا نوسیویەتی کە لە ساڵی ٢٠٠٨ ئەوکاتەی رۆناڵدۆ لە مانچستەر یونایتد بوو ھەواڵی رۆشتنی ئەو یاریزانە بۆ چەند یانەیەک بڵاو کرایەوە لە نێویاندا ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە ،بەڵام دور لە چاوەروانی بە خستە بەردەمی پارەیەکی زۆر لە لایەن ریاڵ مەدریدەوە ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانە شاھانەکەوە کرد و لە رۆژێکی وەک ئەمرۆشدا رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی نوسیبوی کە ئەگەر ھەیە ئەمرۆ رۆناڵدۆ ببێتە یاریزانی بەرشەلۆنە

Tuesday, October 4, 2016

توران لەم یانەیە واز لەیاری کردن دەهینیت ؟!! چەند لیدوانیکی توران سەبارەت بەداهات وی خۆی !!

ئاردا تورانی تورکی و یاریزانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ئاشکرایکرد کە دەیەوێت لە یانەکەی کۆتایی بە ژیانی وەرزشی بهێنێت. لەماوەی ڕابردوودا ڕۆژنامەکانی تورکیا ڕەخنەیان لە ئاردا گرت و دوپاتیان کردبۆوە کە ئەوەنەی گرنگی بە یانەی بەرشلۆنە دەدات گرنگی بە هەڵبژاردەکەی نادات. لەسەر ئەو ڕەخنانە، ئاردا توران وتی: "ئامانجم ئەوەیە یارمەتی هەڵبژاردەکەم بدەم، بەڵێنتان دەدەمی کە هەموو تواناکانم دەخەمە گەڕ بۆ ئەوەی باشترین ئاست لەگەڵ تورکیا پێشکەش بکەم". "من لە ئیسپانیا کاتی خۆش بەسەر دەبم و دووبارە باسی ئەو بابەتە ناکەمەوە، هەموو ڕۆژێک کار دەکەم بۆ ئەوەی ئاستم بەرەوە پێشەوە بڕوات، ئەوەش هیچ کێشەیەکم لەگەڵ هەڵبژاردەکەی تورکیا بۆ دروست ناکات". لەکۆتاییدا ئاردا ڕایگەیاند، بەرشلۆنە باشترین یانەی جیهانە، هەست دەکەم گۆنجاوم لەگەڵ ئەم یانەیە، ئەگەر بۆ یەک خولەکیش بێت یاریی دەکەم، ئەگەر لەیەدەگیش بم ئەوە رازی دەبم، راهێنەرەکەم بەردەوام پشگیریم دەکات، دەمەوێت لێرە کۆتایی بە ژیانی وەرزشی بهێنم.

Monday, October 3, 2016

رۆنالدینهۆ: ئەو هەمووە شتەی بەدەستم هێنا هەمووی لە تۆپی پی بوو بەلام حەزمەکرد زیاتر لە گەل میسی یاری بکەم




رۆنالدینهۆ:جادووگەرى بەرازيلى ئەوەی بەدەستم هێنا هەمووی لە تۆپی پێ بوو بەلام پەشيمانم لە بەردەوام نەبوونم بۆ يارىکردنی زیاتر لەگەڵ ميسی.رۆنالدینهۆ یەکێک بوو لە باشترین ئەستێرەی تۆپی پێی بەرازیل و بەرشلۆنە . و کاتێ میسی تازە پەیدابوو و گەشەی دەکرد یەکەم گۆلی کرد بە یارمەتی رۆنالدینهۆ و یارمەتی زۆری دەدا، کاتێ رۆنالدینهۆ رۆیشت لە بەرشلۆنە ٢٠٠٨، وە لە دوای ئەو میسی بەردەوام بوو لە گەشەکردن تا بۆوە باشترین یاریزانی جیهان، وە درێسی ژمارە ١٠ وەرگرد،وە رۆنالدینهۆ ئێستا رابردوی هەیە لە گەل یاریزانانی بارشە .

چەند لێدوانیکی نەیمار دەربارەی هاوڕێکانی !!!






هاندةرانى بةرشةلؤنه وميسى لە دوایین لێدوانیدا بۆ میدیاکان(نێیمار داسیلفا) ئەستیرەی یانەی بارسێلۆنا رایگەیاند کە خۆی لەگەڵ مێسی داواکارییەکیان لە لویس سوارێز هەبوو، بەڵام ئەو داواکارییەکەی ڕت کردووەتەوە. لەم رووەوە، نییمار بە کەنالی کۆپا 90 ی لەسە پەیجی تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوپ گوتووە، کە ئەو لەگەڵ مێسی زۆر هەوڵیان دا سوارێز ڕازی بکەن تاکو ڕەنگی قژی وەکو ئەوان زەرد بکات، بەڵام ئەو داوایەکەی ئەوانی ڕەت کردووەتەوە، هەروەها گوتی من ڕەنگی قژی خۆم لە کاتێکدا زەرد کرد کە میدالیای زێڕی ئۆلۆمپیادمان بردەوە، پێشتر بەڵێنم دابوو، بەڵێنەکەشم بەجێ گەیاند. سەبارەت بە گاڵەکانی نێو تیمی بارسێلۆنا لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان نێیمار گوتی “پێشتر (دانی ئالڤیش) خۆشترین گاڵتە و گەپی لە نیو یاریزانان دەکرد، ئێستاش بەدوای شوێنگرەوەی ئەو یرایزانە دەگەڕێین. لەکۆتایی قسەکانی نێیمار باسی خواستەکانی خۆی کرد و رایگەیاند کە خوازیاربوو بتوانێت لەگەڵ پێلێ و رۆنالدۆی دیاردە یاری بکردبایە، سەبارەت بە بەراوردی هەردوو رۆنالدۆی دیاردە و رۆنالدۆی پورتوگالی نێیمار ئاماژەی کرد کە ڕۆناڵدۆی دیاردە لەو باشترە.

Saturday, October 1, 2016

رۆژنامەکانی ئەمرۆی ئیسپانیا بە چەندین ھەواڵ لەسەر یاریزانەکانی بارسا و ریاڵ سەرنجی خوێنەرانیان بەلای خۆیاندا راکێشاوە





رۆژنامەکانی مەدرید بۆ ئیسکۆ و پیپی و رۆژنامەکانی کەتەلۆنیاش بۆ ئەلکاسێر ، مــــارکــــا : ئیس کۆ دەگەرێتەوە سەر ستەیج راھێنەری ھەڵبژاردەی ئیسپانیا ئیسکۆ دەگەرێنێتەوەو زێدانیش دوری دەخاتەوە لۆپیتگۆی راھێنەری ئیسپانیا : ئیسکۆ ئەو یاریزانەیە کە زۆرم خۆش دەوێت و بروای تەواوم پێیەتی ئیسکۆ لە یاری جامی سوپەرەوە بە شێوەی سەرەکی لە ریاڵ مەدرید یاری نەکردووە ئەگەر ھەیە رامۆس لە یاریەکەی سبەی بەرامبەر بە ئیبار بەشداری نەکات و پشوی پێبدرێت کالیخۆن بەھۆی ئاستە بەرزەکەی لە ناپۆلی بانگھێشتی ھەڵبژاردەی ئیسپانیاش دەکرێت ماریۆ سوارێز : ئەتلەتیکۆ نمونەی کێبرکێکاری یانەکانە لە لالیگا و چامپیۆنس لیگ ئــــاس : یەدەکەکانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا لۆپیتگۆی راھێنەر ھەریەک لە ئیسکۆ ، ناتشۆ ، لۆکاس فاسکێز و مۆراتا بانگھێشت دەکات یاریزانە یەدەکەکانی زێدان لەگەڵ ئیسپانیا بۆ یاریەکانی ئیتاڵیا و ئەلبانیا بەشداری دەکەن ٦ یاریزانی ریاڵ مەدرید بانگھێشتی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا کراون ئەمشەو ٤ یاری لە ھەفتەی ٧ی لالیگا بەرێوە دەچێت و سبەینێش ریاڵ مەدرید و بارسا یارییان ھەیە پیپی لەگەڵ ریاڵ مەدرید ٣ مانگی ماوە ٣ مانگی تر پیپی ئازاد دەبێت لەگەڵ ھەریانەیەک بیەوێت بۆند ئیمزا بکات مۆندۆدیپۆرتیڤۆ : گۆڵ کردن ھەر دێت ئەلکاسێر : پێشتریش یاریزانەکانی وەک سوارێز و ڤییا کێشەی زۆر ھاتۆتە رێیان ئەلکاسێر : لە کۆتاییدا ھەر گۆڵ دەکەم و ھەوڵیش دەدەم شوێنی خۆم لە پێکھاتەکە بکەمەوە ھێرش بەرەکەی بارسا : ھەرگیز ناتوانم نەخێر بۆ بارسا بڵێم چونکە زۆر قورسە سیرجیۆ رامۆس لە یاریەکەی سبەی بەرامبەر بە ئیبار لەسەر کورسی یەدەک دادەنیشێت راھێنەرەکەی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا ٥ یاریزانی بلۆگرانای بانگھێشت کردووە سپۆرتی کەتەلۆنی : پێویستە گۆڵ تۆمار بکەم پاکۆ ئەلکاسێر لە دیدارێکی تایبەتی سپۆرت ئەم قسەیەی کرد ئەلکاسێر : پێویستە لەگەڵ بارسا گۆڵ بکەم بەڵام ھەمیشە ھێڵی پێشەوەو گۆڵچی زۆر قورسن و ماندو بونی زۆری دەوێت سبەی ئینێستا بە درێسی بارساوە یاری ژمارە ٦٠٠ دەکات ئینێستای وێنەکێش لە ٥٩٩ یاری رابردوو مێژوی نوسیوەتەوە ٤٠٦ بردنەوە ، ٥٥ گۆڵ ، ٢٩ نازناوؤ.

سەرجەم هەواڵەکانی بازاڕی گواستنەوە تایبەت بە یانەی بەرشلۆنە بخوێنەرەوە





   پاولۆ دیبالا دوو وەرزە لە یانەی یۆڤانتۆسە و بۆندەکەی تا ساڵی 2019 و بە پێی بۆندەکەی ساڵانە بڕی 2.2 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی یۆڤانتۆس وەردەگرێ . . بە هۆی گرنگی دانی یانەی بەرشلۆنە بە دیبالا یانەی یۆڤانتۆس هەوڵ دەدات پارێزگاری لە یاریزانەکەی بکات ئەویش بە نوێ کردنەوەی بۆندی یاریزانەکە تا ساڵی 2021 و زیادکردنی موچەکەی بەڵام پاولۆ دیبالا ڕەتی کردەوە کە لە ئێستا بۆندەکەی نوێ بکاتەوە ................ . . سائول نیگوێز یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید یەکێکیترە لەو یاریزانانەی کە یانەی بەرشلۆنە گرنگی پێ دەدات . . هەروەها یانەی بەرشلۆنە مافی کڕینی یاریزانەکەی هەیە چونکە ئەوە یەکێکە لە بەندەکانی ڕێکەوتنی نێوان ئەتلەتیکۆ و بەرشلۆنە لە گواستنەوەی داڤید ڤیا بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ .................. . . . کاراسکۆ یەکێکیترە لەو یاریزانانەی کە یانەی بەرشلۆنە هەوڵی واژوو کردنی بۆندی لەگەڵدا دەدات و بڕی بۆند شکانەکەشی 40 ملیۆن یۆرۆیە .................. . . . داڤید ئەلابا یایزانی یانەی بایرن میوشن کە گرنگییەکی زۆری پێ دەدرێت لە لایەن یانەی بەرشلۆنە بۆ بە هێزکرندی بەرگری یانەکە پاش زۆر بوونی تەمەنی هەریەکە لە ماسکێرانۆ و ماتیۆ و دابەزینی ئاستیان .................. . . . هیکتۆر بێلێرین یاریزانی یانەی ئارسیناڵ زۆر لە سەرچاوەکان باس لە گەڕانەوەی دەکەن بۆ یانەی بەرشلۆنە پاش ئاست نزمی ئەلێکس ڤیداڵ و کە ڕاهێنەریش متمانە بە تواناکانی ڤیداڵ ناکات . . ڕەنگە پرسیاری ئەوەتان لا دروست بێ کە ئایا یانەی بەرشلۆنە بۆچی هەوڵی واژووکردنی بۆند دەدات لەگەڵ کاراسکۆ و سائول چونکە ئینێستا تەمەنی زۆرەو پێویستە هەوڵ بدرێت شوێنگرەوەیەکی بۆ دیاری بکرێت ڕاستە دێنیس و گۆمێس هەن بەڵام بە یەک یاریزان شوێنی ئینێستا پڕ ناکرێتەوە