هاندەرانی بەرشەلۆنە و میسی
Thursday, September 29, 2016
{ هه واليكى دلخؤشكه ر بؤ هانده رانى ميسى}
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، موژده‌یه‌كی خۆش ده‌داته هانده‌رانی یانه‌ى بارسێلۆنا و ئاشكرای ده‌كات "مێسی دوو سبه‌ی ده‌ست به مه‌شقه‌كانى ده‌كاته‌وه". ئه‌و رۆژنامه‌یه له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دواڕۆژی چاره‌سه‌ری سروشتی مێسی ده‌بێت، سبه‌ی هه‌ینیش پشوو ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی مه‌شقه‌كانى به تۆپه‌وه ده‌ست پێبكات". ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه پزیشكانی بارسا دڵخۆشن، چونكه مێسی به‌خێرایی و به‌شێوه‌یه‌كی باش له پێكانه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌بێت و ده‌ڵێت "پزیشكانى بارسا گه‌شبینن به‌وه‌ی كه مێسی له یاری بارسا و مانچێسته‌ر ستی له گه‌ڕی سێیه‌می چامپیۆنسلیگدا، ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی یاری بكات، كه بڕیاره له 19/10/2016 له یاریگه‌ی كامپ ن‌و ئه‌نجام بدرێت".
No comments:
Post a Comment
Newer Post
Older Post
Home
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment