Tuesday, January 24, 2017
بەرشەلۆنە بۆندێکی تایبەتی بۆ مانەوەى میسی ئامادە کردووە
یانەى بەرشەلۆنە بۆندێکی پێنج ساڵی ئامادەکردوە و دەیەوێت پێشکەشی میسی بکات بۆ ئەوەى لە یانەکە بمێنێتەوە.
زۆربەى رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەمرۆ ئاماژەیان بەوەداوە کە ئیدارەى بەرشەلۆنە نامەیەکی ئاراستەى باوکی میسی کردوە بۆ ئەوەى لە زوترین کاتدا کۆبونەوە بکەن.
بە پێی هەواڵەکان، بارتۆمیۆ دەیەوێت خۆی سەرپەرشتی ئەم کارە بکات و لەنزیکەوە لەگەڵ باوکی و میسی دانیشێت و برگەکانی گرێبەستەکەیان بۆ شی بکاتەوە.
گرێبەستەکەى بارتۆمیۆ لەلایەن رۆژنامەکانەوە ئاشکراکراوە و تەئکید کراوەتەوە کە بۆ پێنج وەرزە و موچەکەشی دەبێتە زۆرترین لە ئەوروپا.
رۆژنامەى سپۆرت ئاماژەى بەوەداوە بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنە دەیەوێت لە پرۆژەى داهاتوی بەرشەلۆنە میسی .یەکێک بێت لە بەشداربووەکان
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment