یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لە ساڵی نوێدا چەند پلانێکی بخاتە بواری جێبەجێکردنەوەو گرێبەستی چەند یاریزانێکی نوی بکاتەوە.
ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، یانەی بەرشەلۆنە بەردەوام دەبێت لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەکانی و لە ماوەی ڕابردوودا گرێبەستی ماسکیرانۆ و سێرجیۆ بۆسکێتس و نەیمار و سوارێزی نوێکردەوە.
جۆسێب ماریا بارتۆمیۆ سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە ، دەیەوێت بە هاوکاری جێگرەکەی پلانەکانی بۆ ساڵی نوێ جێبەجێ بکات و گرێبەستی پێنچ لە یاریزانەکانی نوێ بکاتەوە.
هەروەها سەرۆکی بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستی لویس ئینرکی ڕاهێنەریشی بۆ چەند وەرزێکی تر درێژ بکاتەوە.
لە سەروو ئەو یاریزانانەی کە بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستیان بۆ نوێبکاتەوە، لیۆنێل مێسییە ، دواتر ئەندرێس ئینێستا و ئەندرییە تیر شتیگن و ئیڤان ڕاکیتیچ.
No comments:
Post a Comment