Friday, September 30, 2016

میسی لە پێکانەکەى چاکبۆتەوەو بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ لاکەرۆنیا دەتوانێت یاریی بکات





لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی بۆ یاریەکەى دیپۆرتیڤۆ لاکەرۆنیا لەسەر کورسی یەدەگ دەبێت و لە تایمی دوەمدا بەشداری دەکات. پزیشکەکانی بەرشەلۆنە تەئکید دەکەنەوە کە پێکانەکەى میسی زۆر بە باشی بەرەو چارەسەر بون دەچێت و ناوبراو بۆ هەفتەى هەشتەمی خولی ئیسپانیا کە بریارە لە 15ی ئەم مانگەدا بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ یاریی بکەن، ئامادە دەبێت. پزیشکەکانی بەرشەلۆنە باس لەوە دەکەن کە میسی دەتوانێت بۆ ئەو یاریە لە تایمی دووەمدا یاریی بکات و دواتریش بۆ یارییەکەى چامپیۆنز لیگ کە بەرامبەر مانچستەر سیتی دەبێت بە تەواوی ئامادە دەبێت.

Thursday, September 29, 2016

{ هه واليكى دلخؤشكه ر بؤ هانده رانى ميسى}

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، موژده‌یه‌كی خۆش ده‌داته‌ هانده‌رانی یانه‌ى بارسێلۆنا و ئاشكرای ده‌كات "مێسی دوو سبه‌ی ده‌ست به‌ مه‌شقه‌كانى ده‌كاته‌وه‌". ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ له‌ هه‌واڵێكدا رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ دواڕۆژی چاره‌سه‌ری سروشتی مێسی ده‌بێت، سبه‌ی هه‌ینیش پشوو ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی مه‌شقه‌كانى به‌ تۆپه‌وه‌ ده‌ست پێبكات". ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ پزیشكانی بارسا دڵخۆشن، چونكه‌ مێسی به‌خێرایی و به‌شێوه‌یه‌كی باش له‌ پێكانه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌بێت و ده‌ڵێت "پزیشكانى بارسا گه‌شبینن به‌وه‌ی كه‌ مێسی له‌ یاری بارسا و مانچێسته‌ر ستی له‌ گه‌ڕی سێیه‌می چامپیۆنسلیگدا، ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی یاری بكات، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 19/10/2016 له‌ یاریگه‌ی كامپ نو ئه‌نجام بدرێت".

Tuesday, September 27, 2016

‎‏ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی لویس ئینریکی تایبەت بە یاریئەکەی ئەمرۆ

ویس ئینریکی : زۆر بە باشی خۆمان ئامادە کردە بۆ ئەم یاریە ، بۆ بردنەوە دەچینە یاریگا
ویس ئینریکی : پێوویستە ڕێز لە بەرامبەرمان بگرین ، لە یاریگای خۆیانن و یانەیەکی ئاسان نیە
ویس ئینریکی : دەمەوێت سەرجەم یاریزانەکانم یاری پێ بکەم ، ڕافینها یان ئەلکاسێر ؟ نامەوێت هیچ زانیاریەک بە یانەی بەرامبەرمان بدەملویس ئینریکی : شتیگن لەهەموو ئاستێکەوە پێشکەووتووە ، تەنانەت ئێستا بە کەتەلۆنی قسە دەکاتلویس ئینریکی : ئایا شتیگن بەردام دەبێت لە گۆپارێزی سەرەکی ؟ هیچ یاریزانێک شوێنی دیاریکراو نیە ، باشترینیان بەشداری پێ ئەکەملویس ئینریکی : مونشنگلادباخ یانەیەکی قورسە لە یاریگای خۆیانلویس ئینریکی : بوروسیا ترسناکن لە هلرشی هەڵگەڕاوە ، هێڵێکی هێرشبەری خێرایان هەیە ، پێوویستە ئاگادار بین ، سبەینێ پێوویستە بە خاڵی لاوازیان یاری بکەین

سبەی شەو یاری نێوان بەرشەلۆنە و مونشیگلاندباخ

سبەی شەو یاری نێوان 
بەرشەلۆنە و بروسیا مونشیگلاندباخ
هەفتەی دووەمی چامپیۆنزلیگ
کاتژمیر ۹:٤٥ خولەکی شەو
یاریگا بروسیا پارک تایبەت بەیانەی مونشنگلاندباخ
بەهیوای سەرکەوتن

بە شێوەیەکی فەرمی نەیمار بووە کاپتنی بارسا لە یارییەکەیان لەگەڵ برووسیا موشنگلادباخ